ئێمە لە هەموو هەنگاوێکدا لەگەڵتین
شێوازی پڕکردنەوەی جزدانت لە ئەپڵیکەیشنی کاپتنەکان
اضغط الزر ادناه لمشاهدة الشرح
چەند ڕوونکردنەوەیەک کە یارمەتیت دەدات لە کارەکەت
پرسیارە دووبارەکان

“کۆدی داشکان یان کۆدی پڕۆمۆ کۆدێکە کە کۆمپانیا پێشکەشی سەرنشینە نوێیەکان و کڕیارە حاڵیەکان دەکات کە دەتوانن بەکاریبهێنن بۆ داواکردنی گەشت بە کرێیەکی کەمتر. وەک شۆفێرێک ئەم کۆدە بە هیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر کارەکەت و کرێ و پێوەرەکەت نییە و کۆمپانیا تێچووی خۆی دەگرێتە بەر. بەهای داشکانەکە، جا چی 15%، 50%، یان 100% بێ، دەستبەجێ دەخرێتە جزدانەکەتەوە لە ئەپڵیکەیشنەکەدا دوای کۆتایی هاتنی گەشتەکە. کرێی گەشتەکەت وەکو خۆی دەمێنێتەوە، پێوەرەکەش بەردەوام دەبێت لە کارکردنی ئاسایی. تەنها ئەو بڕە پارەیەی کە لە تەنیشت وشەی “”کۆکردنەوە”” نیشان دراوە لە سەرنشین وەربگرە. سوودی کۆدی پڕۆمۆ یان کۆدی داشکان بۆ شۆفێران سەرنشینی زیاتر و حجزکردنە لەلایەن سەرنشینەوە. ڕەتکردنەوەی ئەو داواکاریانەی کە کۆدی داشکانیان هەیە، داهات و ژمارەی حجزکردنەکانت کەمدەکاتەوە.”

نەخشەی گەرمی ئەو ناوچانەت پیشان دەدات کە خواست و چالاکیی حجزکردنیان زۆرە لە ئێستادا.
🔴 سوور: ئاماژەیە بۆ زۆرترین ژمارەی داواکاری، لەم ناوچەیەدا بەرزترین ڕێژە هەیە.
🟡 زەرد: ئاماژەیە بۆ داواکاری مامناوەند، دەرفەتێکی نایابە بۆ جێبەجێکردنی داواکاری زیاتر.
🟢 سەوز: ئاماژەیە بۆ کەمترین خواست، ناوچەیەکی ئارام و دەرفەتێک بۆ هاوسەنگکردنی کارەکانت.
لەبیرت نەچێت لە کاتی کارکردنتدا جار جار پێداچوونەوە بە نەخشەی گەرمیدا بکەیت بۆ دەستنیشانکردنی ناوچەی بەرزترین داواکاری و ئامانجکردنیان.

هەمیشە دڵنیابەرەوە لەوەی کە بڕی کرێی گەشتەکە بە دروستی داخڵ دەکەیت بۆ ئەوەی کێشە لەگەڵ کڕیارەکان یان سزا لەسەر هەژمارەکەت نەبێت.
چەند ئامۆژگاریەکی گرنگ کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت:
کرێی پیشان دراو بە تەواوی وەک لە ئەپەکەدا دیارە، لە تەنیشت وشەی “کۆکردنەوە” داخڵ بکە.
ئەگەر کڕیار زیاتر لە کرێی گەشتەکەی پێتدا، ئەوا تەواوی بڕی پارەکە بنووسە.
ئەو زیادەیە دەخرێتە سەر جزدانی کڕیار.
بۆ تۆمارکردنی کرێی گەشتەکە ژمارەی ئینگلیزی بەکاربهێنە.
دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی نیشانەی کۆما و خاڵ.
ژمارە ناتەواوەکان نزیکبکەرەوە بۆ ژمارەیەکی تەواو بە دیناری عێراقی. بۆ نموونە:
5216 کرێ
5250 تۆمار بکە لەناو ئەپڵیکەیشنەکە.

ئەگەر داواکاری گەشت لە کڕیارێکەوە قبوڵ بکەیت و بەرەو ناونیشانی دیاریکراو بڕۆن، بەڵام پێش گەیشتنت هەڵوەشایەوە، ئەوا قەرەبووی دارایی دەکرێیتەوە بۆ ئەو مەودایەی کە گەشتت کردووە ئەگەر 2 کیلۆمەتر یان زیاتر بێت.
دەتوانن پەیوەندی بکەن بە تیمی خزمەتگوزاری کاپتنەکان بە ژمارە تەلەفۆنی 6188 بۆ ڕوونکردنەوەی دۆخەکە و گرتنەبەری ڕێکاری گونجاو، یان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە نامەمان بۆ بنێرە و گەشتی هەڵوەشاوە لە لیستی گەشتەکانی ڕابردووت هەڵبژێرە.
لە ڕێگەی ئۆفیسی کۆمپانیا لەکاتی کارکردنی فەرمی
تکایە پەیوەندی بە تیمی پشتگیری کاپتنەکانەوە بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی 6188 بۆ وەرگرتنی ڕێکاری گونجاو
تکایە ئەپڵیکەیشنی کاپتن نوێ بکەرەوە بۆ نوێترین وەشانی، هەروەها هەر ئەپڵیکەیشنێکی نەخشە کە بەکاری دەهێنیت، وەکو Waze یان Google Maps بە هەمان شێوە
پەیوەندیمان پێوە بکە لە ڕێگەی ژمارە تەلەفۆنی 6188، تیمەکەمان ئامادەیە بۆ پاڵپشتیکردنت لە هەموو کاتێکدا
گەشتەکانی دەرەوەی پارێزگا و لە نێوان قایمقامیەتەکان کرێی جێگیریان هەیە و پێوەریان بۆ دانەنراوە. تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی 6188 بۆ پشتڕاستکردنەوەی کرێی گەشتەکە کاتێک گەشتێک لە دەرەوەی پارێزگا قبوڵ دەکەیت.







